التخطي إلى المحتوى

استمتع بقراءة وتحميل شەڕى دەروونى داعش و رەنگدانەوەى لە میدیاى کوردی دا بصيغة pdf مجانا من موقع .. أكبر موقع تحميل كتب في الوطن العربي.

وصف شەڕى دەروونى داعش و رەنگدانەوەى لە میدیاى کوردی دا

ارسلان رحمان كاتب والصحفي
بكالوريوس في الاعلام – جامعة السليمانية
باحث
یەکەم توێژینەوەى ورد و هەمەلایەنەیە لە بارەى شەڕى دەروونى داعش و رەنگدانەوەى لە میدیاى کوردی دا. لەم کتێبەدا بە وردى باسى سەرهەڵدانى داعش و شاڵاوەکانى بۆ سەر هەرێمى کوردستان کراوە. باسى ئەو هەڵانە کراوە, کە میدیاى کوردى لە رووماڵى رووداوەکانى پەیوەست بە داعش کردیان. بە بەڵگەوە زانیارى ورد لە بارەى رووماڵى میدیاى کوردیی بۆ شەڕى داعش خراوەتەڕوو. توێژەر بە ئەمانەتەوە مامەڵەى لەگەڵ سەرچاوەکان کردووە. سەرچاوەى سەرەکى بەشێکى زۆرى کتێبەکە ئەدەبیات و سەرچاوەکانى داعش بووە. ئەم کتێبە لە هاوینى 2015 لەسەر ئەرکى نووسەر چاپکرا.“باسەکانی ئەم بەرهەمە کە زیاتر لەچەشنی رێبەرێکی میدیایی بۆ میدیاکارانی کورد گرنگی خۆی دەردەخات، فراوانن، تەنیا، قسەکردن نییە لەسەر داعش وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی و ناساندنی بنەما فیکری و هێڵە گشتییەکانی کاری ئه و رێکخراوە بە وەرگری کورد، بەڵکو هەریەک لەباسەکانی پەیوەندیدار بەرووماڵی میدیای کوردی بۆ رووداوەکانی شەڕی داعش، پرسی شەڕی دەروونی، پێویستی هەبوونی راگەیاندنی سەربازی و رۆڵی پیشەییانەی پەیامنێری جەنگی روونکراونەتەوە”.نووسەر له و کتێبەدا خوێندنەوەیەکی کوردانەی سەبارەت بە رووماڵی میدیای کوردیی بۆ شەڕی داعش و پرسی شەڕی دەروونی داعش دژ بەخەڵکی کوردستان و هێزی پێشمەرگە خستووەتەڕوو.
سەبارەت بە ناوەڕۆکەکەی، لەپێشەکی کتێبەکەدا، هاتووە: “باسەکانی ئەم بەرهەمە کە زیاتر لەچەشنی رێبەرێکی میدیایی بۆ میدیاکارانی کورد گرنگی خۆی دەردەخات، فراوانن، تەنیا، قسەکردن نییە لەسەر داعش وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی و ناساندنی بنەما فیکری و هێڵە گشتییەکانی کاری ئه و رێکخراوە بە وەرگری کورد، بەڵکو هەریەک لەباسەکانی پەیوەندیدار بەرووماڵی میدیای کوردی بۆ رووداوەکانی شەڕی داعش، پرسی شەڕی دەروونی، پێویستی هەبوونی راگەیاندنی سەربازی و رۆڵی پیشەییانەی پەیامنێری جەنگی روونکراونەتەوە”.
هەر لە کتێبەکەدا، رای ژمارەیەک ئەکادیمیست و نووسەر وەرگیراوە و راسپاردە و پێشنیازیش بۆ کارلەسەرکردنیان خراونەتە بەردەست. هەروەها نموونەی پێویست بۆ روونکردنەوەی مەبەست خراونەتەڕوو بۆ ئەوەی وەرگر و میدیاکاری کورد زیاتر درک بە ناوەڕۆکی ئه و پەیامانە بکەن، کە رۆژانە داعش لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و مەکینەی پڕوپاگەندەکردنییەوە ئاراستەی وەرگری کوردی دەکات و لەکۆی گشتی بەرهەمەکەشدا جەخت لەسەر گرنگی هاتنەئارای روانگەیەکی کوردانە بۆ رووماڵی رووداوەکان و وەرگێڕان و داڕشتنەوەی پەیامە میدیاییەکان کراوەتەوە.
ناوەڕۆکی کتێبەکە دابەشکراوە بەسەر چوار بەشدا لەکۆتایی کتێبەکەشدا ژمارەیەک پێشنیاز و راسپاردە بۆ بەرچاوی لایەنە پەیوەندیدارەکان خراونەتەڕوو. هاوکات ئەنجامێکی پوختەکراوی کتێبەکەش خراوەتە بەردەستی خوێنەر. وێڕای خستنەڕووی سەرچاوەکانی کتێبەکە.
پێڕستی کتێبەکە:
بەشی یەکەم: ستراتیژیی شەڕی دەروونیی داعش و دامەزراوە میدیاییەکانی
-پاری یەکەم: شەڕی دەروونی (چەمک، ئامراز و جۆرەکانی)
+باسی یەکەم: شەڕی دەروونی چییە؟
+باسی دووەم: کەرستەکانی شەڕی دەروونی-پاری یەکەم: شەڕی دەروونی (چەمک، ئامراز و جۆرەکانی)
-پاری دووەم: ستراتیژیی شەڕی دەروونی داعش و دامەزراوە میدیاییەکانی
+باسی یەکەم: داعش لەگرووپێکی چەکدارەوە بۆ دەوڵەتی تیرۆر
+باسی دووەم: ستراتیژیی شەڕی دەروونی داعش
+باسی سێیەم: دامەزراوە میدیاییەکانی داعش
بەشی دووەم: راگەیاندنی سەربازی و پەیامنێری جەنگی
-پاری یەکەم: راگەیاندنی سەربازی ورێککارەکانی
+باسی یەکەم: راگەیاندنی سەربازی و رۆڵی لە کاتی شەڕ و ئاشتییدا
+باسی دووەم: رێککارەکانی بەرەنگاربوونەوەی راگەیاندنی داعش
پاری دووەم: پەیامنێری جەنگ و رووماڵکردنی ململانێ چەکدارییەکان
+باسی یەکەم: پەیامنێری جەنگیی کێیە؟
+باسی دووەم: شەڕی داعش و پەیامنێرانی کورد
+باسی سێیەم: رێنمایی پیشەیی بۆ پەیامنێرانی جەنگی
بەشی سێیەم: رووماڵی شەڕی داعش و پرسە میدیاییەکان
پاری یەکەم: رووماڵی میدیایی و شەڕی داعش
+باسی یەکەم: سەرچاوەی زانیاری میدیای کوردی و گرفتەکانی بەکارهێنانی سەرچاوە
+باسی دووەم: پرسی بێلایەنی و هاوسەنگی لە رووماڵی شەڕی داعشدا
+باسی سێیەم: جیاوازی نەکردن لە نێوان درووشم و زانیارییدا
+باسی چوارەم: لە نێوان میدیای‌ کوردی‌ و هەژمارەکانی‌ داعشدا‌
-پاری دووەم: ستراتیژی شەڕی دەروونیی داعش دژ بە کورد
+باسی یەکەم: چەند نموونەیەک لە شەڕی دەروونیی داعش دژ بە کورد
+باسی دووەم: شەڕی دەروونی داعش و بەکارهێنانەوەیان لە میدیای کوردیی دا
بەشی چوارەم: گفتوگۆکان
ئەنجام
پێشنیاز و راسپاردە


تحميل وقراءة شەڕى دەروونى داعش و رەنگدانەوەى لە میدیاى کوردی دا بصيغة pdf مجانا بروابط مباشرة وأسماء عربية . كتب pdf أفضل وأكبر مكتبة تحميل وقراءة كتب إلكترونية عربية مجانا.

تحميل الكتاب